top of page
بۆچی بەرنامەکان دانابەزن؟
زۆرجار بەرنامەکان لە پلەی ستۆر یان لە (APKpure) دادەبەزێنم بەڵام دواتر ناتوانم دایانبمەزرێنم


یەکەم : کێشەکە
دوای ئەوەی بەرنامەکەم دابەزاند لە پلەی ستۆر یان (APKpure) دەمەوێت بەرنامەکە دابمەزرێنم ئەم پارچەیە دێتە سەر شاشە و دوای ئەوەی ئەم دوگمە دادەگرم راستەوخۆ بەرنامە دانابەزێت و بەم شێوەیەی وێنە بچووکەکەی لێدێت
دووەم : چارەسەر
لەم خاڵەدا باس لە چارەسەر کردنی کێشەکە دەکەین بەچەند هەنگاوێك و پێویستە وەك خۆی جێ بەجێیان بکەیت

هەنگاوی یەکەم :
بەرنامەی ئەپ ستۆر بکەرەوە و کلیك لەم وێنەی پرۆفایلەکەت بکە
* ئەگەر مۆبایلەکەی زمانی عەرەبی بێت ئەم پرۆفایلە دەکەوێتە لای چەپی شاشە
هەنگاوی دووەم :
دوای کردنەوەی پرۆفایلەکەت لەخوارەوە لۆگۆیەك هەیە و وە نوس راوە (Play Protect)
کلیك لەم بەشە بکە و پاشان دەچینە هەنگاوی سێیەم

هەنگاوی سێیەم:
دوای ئەنجامدانی هەنگاوی دووەم دێینە ئەم بەشەو کلێک لەم بەشەی سەرەوەی لای راست دەکەین ، ئەگەر مۆبایلەکەت زمانی عەرەبی بێت ئەم هێمایە دەکەوێتە لای چەپی شاشە

هەنگاوی چوارەم:

دوای ئەنجامدانی هەنگاوی سێیەم ئێمە دێینە ئەم بەشە و کلیك لەیەکەم سویچ دەکەین و ئەویش داوای وشەی نهێنی مۆبایلەکەت یاخود پەنجەمۆر دەکات و کە کوژایەوە ئیتر دەتوانی بەبێ کێشە بەرنامەکان دابەزێنیت
bottom of page